وەزارەتى خوێندنى باڵا لەبارەی سیستمى غازى شلەوە بڕیارێکی گرنگی دەرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا کارکردن بە سیستمی غاز لە سەرجەم دامودەزگاکانیدا ڕابگرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشکرایکرد، “لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و پاراستنى سەلامەتى گیان و ژیانى مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگە و بەشە ناوخۆییەکان و دامەزراوەکانى دیکەیدا، لە نوسراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کارکردنى بەسیستمى غازى شل لەسەرجەم دامەزراوەکانى ڕاگرت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا بە سێ خاڵ ئاماژەی بە بابەتەکە کردووە و لە خاڵی یەکەمدا دەڵێت، پێویستە دامەزراوەکان دەستبەجێ کارکردن بەسیستمى غازى شل ڕابگرن، هاوکات، لە خاڵى دووەمدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە پێویستە بەزوترین کات و زۆر بەوردى بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سیستمانە بکرێت، کە بەمەبەستى ئامادەکردن یان گەرمکردنەوەى خواردن بەکاردێن و لە سەلامەتى دڵنیا ببنەوە، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە لە ماوەی سێ ڕۆژدا ڕاپۆرتێکى تێروتەسەل لە ڕێگەى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆ و پەیمانگەکان و بەهەماهەنگى لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى ئامادە بکەن.

هاوکات، لە خاڵێکى دیکەى نوسراوەکەدا هاتوە، دەبێت هەمو ئەو سیستمانەى بەمەبەستى ئامادەکردن و گەرمکردنەوەى خواردن لەسەر هەمو زانکۆ و پەیمانگە و دامەزراوەکانى سەر بەوەزارەت و لە بەشە ناوخۆییەکان بەکاردێن، پێویستە ڕێگەپێدانى بەرگرى شارستانیان هەبێت و مۆڵەتى دانانى هەبێت و لەلایەن کۆمپانیاکان.

Open photo

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا