پۆڵەتیک پرێس
گەورەترین و گرانبەهاترین تەماتە لەجیهاندا لە ئیسپانیایە بەناوی “huevo de toro”، قەبارەیەکەی زۆر گەورەی هەیە دەگاتە 600 گرام و لەوانەیە تەنها دانەیەک کیلۆگرامێک دەربچێت.
تەماتەکە لەناوچەی مالاگای ئیسپانیا هەیە، ناسراوە بەوەی تام و قەبارەیەکی بێوێنە و جیاوازی هەیە دەگاتە 600 گرام و لەوانەیە یەک دانەش لێی کیلۆگرامێک دەربچێت.
ڕۆژنامەی “مالاگا”ی ئیسپانی وتی ئەو جۆرە تەماتەیە ڕەنگێکی سووری جوان و تێری هەیە بەهۆی هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە لایکۆبین، ئەویش وادەکات تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەبێت، ئەوەشی ڕوونکردەوە تەماتەی مالاگا ڕێژەیەکی کەم ناوکی تێدایە، تامەکەی لەنێوان شیرین و مزردایە و توێکڵێکی تەنکی هەیە، جەختی کردەوە نرخی تەماتەکە کە دەگاتە یەک کیلۆگرام پێنج بۆ شەش یۆرۆیە، ئەوەش وادەکات گرانترین تەماتە بێت لەجیهاندا.