جوتیار عادل لەبارەی ڕووداوەکانی تەقینەوەی غاز: کاردەکەین بۆ چارەسەرێکى جددیی ئەم بابەتانە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک هاونیشتمانی بەهۆی تەقینەوەی تەنکییەکی غاز لە شاری دهۆک، خەمباری کردین.

ئەمڕۆ سێشەممە جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، “پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی قوربانییانی ئەو ڕووداوە دەکەین و لە خوای مەزن داواکارین؛ قوربانییەکان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و هەرچی زووە بریندارەکان چارەسەرى تەواوەتى وەربگرن”.

جەختی لەوەش کردەوە، “حکومەتی هەرێمی کوردستان، کار دەکات بۆ چارەسەرێکى جددیی بۆ ئەو بابەتە، تاوەکو چیتر هاونیشتمانییەکانمان نەبنە قوربانی ئەم جۆرە کارەسات و ڕووداوانە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا