زوبیزارێتا: میسی و كومان ڕێك بكەون

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەندۆنی زوبیزارێتای گۆڵچی مێژوویی یانەی بەرشەلۆنە و بەڕێوەبەری وەرزشی پێشووتری یانەكە پێی وایە دەبێت یاریزانە گەورەكان لەگەڵ ڕاهێنەرەكانیان یەك تیم بن بۆ یەك ئامانجی یانەكەیان تا هەموو شتێك بە باشی بەڕێوە بچێت.

لە دیمانەیەكی تایبەتی ڕۆژنامەی marca ی مەدریدی دا زوبیزارێتا ئاشكرای كرد: (ڕۆیشتنی میسی؟ واو كارەساتە نابێت و ناكرێت هەندێك یاریزان بڕۆن، چونكە ئەوان لە یاریزانێك زیاترن میسی یەكێكە لەو یاریزانانە كە ناكرێت بڕۆن ئەو بە تەنها یاریزانێكی ئاسایی نییە ئەو یاریزانە بێ‌ وێنەكانە ناكرێت هەروا دوور بكەونەوە و هیچیش ڕوو نەدات هەروەك ڕۆیشتنی ئەو واتا دۆڕاندنی خۆشی).

وتیشی: (میسی هاوڕێیەكی زۆر باشە بۆ یاریزانەكان لە نێو یانەكەدا كەسێتییەكی جوان و بێ‌ كێشەیە ئەو یاریزانێكی نموونەیی بووە لەوەتەی لە بەرشەلۆنەیە، بەڵام كێشەی گەورەی میسی ئەوەیە لە ململانێ‌ دایە لەگەڵ خۆی).

لە كۆتاییشدا زوبیزارێتا ڕووداوێكی گێڕایەوە لەو بارەیەوە وتی: (كاتێك تاتا مارتینۆ ڕاهێنەرمان بوو ڕۆژێك میسی بانگ كرد و پێی ڕاگەیاند دەزانم دەتوانین بە یەك تەلەفۆن بە سەرۆك بڵێت دوورم بخاتەوە، بەڵام تۆ ئەوە ناكەیت بەس ڕۆژانە نیشانم مەدە بە هەڵسوكەوتەكانت دەزانم ئەوەش ڕوو دەدات لە هەموو یانەیەكدا لەگەڵ میسییش كە یاریزانێكی گەورەیە شتی وا ڕووی داوە بۆیە باشترین دۆخ كە یانەی پێدا تێ‌ بپەڕێت ئەوەیە كاپتن و یاریزانە گەورە و بە ئەزموونەكان لەگەڵ ڕاهێنەرەكەیان ڕێك بكەون ئینجا یانەكە سەركەوتوو دەبێت).

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک