وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان: 134 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 134 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە.

رۆژی یەكشەممە 20-11-2022، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تاوەكو ئەمڕۆ 28 ملیۆن و 560 هەزار و 243 لیتر نەوتیان دابینكردووە، لەو بڕەش 26 ملیۆن و 848 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی كوردستان دابەشكردووە و 134 هەزار و 244 خێزان لێی سوودمەند بوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوامە و دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەم لە ناوچە شاخاوییەكان راستەوخۆ قۆناغی دووەمی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ناوچەكانی دەوروبەری شارەكاندا دەستپێدەكرێت دوا قۆناغیش لەناو سەنتەری شارەكاندا دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا