نزیكەی حەوت هەزار سەربازی ئەمریكی لە عێراق و ئەفغانستان كوژراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ماوەی 20 ساڵدا و لە دوای هێرشەكانی 11ی سێپتێمبەری 2001ەوە 6900 سەربازی ئەمریكی لە عێراق و ئەفغانستان كوژراون، كە زۆربەیان لە عێراق بوون.

ماڵپەڕی “24/7 Wall St” ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، لە تشرینی یەكەمی ساڵی 2001 و دوای هێرشی گرووپی قاعیدە بۆ سەر سەنتەری بازرگانی و وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا لە رێگەی فڕۆكەوە و كوژرانی نزیكەی سێ‌ هەزار و 400 كەس، ژمارەی ئەو كوژراوانەی لە ریزەكانی سوپا و هێزە ئەمنییەكانی ئەمریكا كوژراون لە هەردوو شەڕی عێراق و ئەفغانستان زۆرینەیان لە عێراق بوون.

ماڵپەڕەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە رۆژی 11 ی سێپتەمبەری 2001، ئەمریكا رووبەڕووی گەورەترین هێرش لەلایەن گرووپە پەڕگیرەكان بووەوە بەهۆیەوە سێ‌ هەزار و 400 كەس گیانیان لەدەستدا لە چوارچێوەی هێرشكردنە سەر وەزارەتی بەرگری و سەنتەری بازرگانیی جیهانی و چەند شوێنێكی دیكە.

كەمتر لە مانگێك لە دوای ئەو رووداوە، ئەمریكا شەڕی دژی تیرۆر دەستپێكرد و بە هێرشەكانی ئەو وڵاتە و هاوپەیمانەكانی لە ناتۆ دەستیپێكرد، لەساڵی 2003ش هێرشیكردە سەر عێراق، سەرباری كوژرانی سەركردەی قاعیدە و گەیاندنی زیانی زۆر بە رێكخراوی قاعیدە و چەند رێكخراوێكی دیكە، بەڵام شەڕی دژی تیرۆری ئەمریكا زیانی دارایی و گیانی زۆری هەبووە، لە تشرینی یەكەمی 2001، یەكەم ئەمریكی لە ئەفغانستان كوژرا.

بەپێی ماڵپەڕەكە، تاوەكو ئێستا لە شەڕی عێراق و ئەفغانستان 6900 سەربازی ئەمریكی كوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا