بافڵ جەلال تاڵەبانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە مارك برایسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكارییە ئابووری و سیاسییەكانی عێراق كرا و هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان بۆ سەرخستن و جێبەجێكردنی بەرنامەی ‌حكومەتی نوێ تاوتوێكرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی ئەمدواییەی ‌حكومەتی نوێ كرد و رایگەیاند، هەنگاوەكانی ‌حكومەت و كاركردن بە ئاڕاستەی جێبەجێكردنی دەستوور و سەروەریی یاسا لە وڵات جێگەی دڵخۆشییە و دەبێت هەموومان لەم قۆناغە هەستیارەی عیراقدا پاڵپشت و پشتیوانی ‌حكومەت بین، ئەویش لەپێناو گەیاندنی عیراق بە كەنارێكی ئارام و بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا