پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی حکومەتی عێراق چەند بڕیارێكی بوێرانەی دژ بە چەندین بەرپرس و سەرکردە و باڵیۆزخانەی عێراق دەکرد.
محەمەد شیاع سودانی بڕیاریدا، شایستە داراییەکانی نوسینگەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ببڕێت و 2.5 ملیۆن دیناریش لە موچەی ئەندامانی حکومەتەکەی ببڕێت.
هاوکات، بڕیاریدا بە داخستنی 20 باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتانی دەرەوە کە خەرجییەکی زۆریان لەسەر بودجەی عێراق دروستکردووە و هیچ پێکهاتەیەکی عێراقیش لەو وڵاتانە نین کە باڵیۆزخانەکانی تێدایە.
یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانی سودانی بریتییە لە، کشاندنەوەی ئەو هێزانەی ڕاسپێردراون بۆ پاراستنی سەرۆکەکانی پێشووی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ پۆستیان هەبووە تا دوایین کەسیان کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بوون.