ڕیەڵ می بەرهەمێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

ڕیەڵ می مۆبایلێکی نوێی بەتایبەتمەندی زۆر دەخاتە بازاڕەوە و ڕکابەری مۆبایلە بەهێزەکان دەکات.

ڕیەڵ می جی تی نیۆ ئەیت کێشەکەی 177 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی2712/1220 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی8100 ئاڵترا و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی610 ئێم سی6ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(108+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 20 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا