پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی حکومەتی عێراق و پارێزگای سلێمانی دەکات بۆ ئەو تەقینەوەیەی کە تێیدا 27 کەس بوونە قوربانی و بریندار بوون.
ناسڕ کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی حکومەت و گەلی عێراق دەکەین، بەتایبەتی خەڵکی سلێمانی و بەرپرسانی پارێزگاکە، بۆ ئەو تەقینەوەیەی بووەهۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی دەیان هاوڵاتی.
وتیشی، “داوای سەبوری و دڵنەوایی بۆ خێزانی قوربانیان لە خودا دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەش دەخوازم بۆ قوربانیان”.
تەقینەوەکەی ئێوارەی پێنجشەممەی ڕابردوو لە سلێمانی کە تێیدا 15 کەس بوونە قوربانی و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانیش کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە.