بافڵ جەلال تاڵەبانی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئەرکی خۆی هەر بریندارێکی ڕووداوەکەی سلێمانی پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەر بێت لە دەرەوەی وڵات، تێچووەکەی لەئەستۆ دەگرێت.

‎نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریداوە تێچووی دووبارە دروستكردنەوەی خانووە رووخاوەكە و نۆژەنكردنەوەی هەموو خانووە زیانلێكەوتووەكانی تری رووداوە دڵتەزێنەكەی سلێمانی لەئەستۆ بگرێت.

هاوکات، هەر بریندارێكی رووداوەكەش پێویستی بە چارەسەر هەبێت لە دەرەوەی وڵات، لەسەر ئەركی خۆی رێوشوێنی پێویستی بۆ دەگیرێتەبەر و تێچووەكەی لە ئەستۆ دەگرێت.

‎ئەوەش هاتووە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریشیداوە بەڕێوەبردنی پرسە و هەموو رێكارەكانی تری ئەم ماتەمە گشتییە لە ئەستۆ بگرێت و هەموو ئەو هاوڵاتییانەش قەرەبوو بكاتەوە كە ئۆتۆمبێلەكانیان زیانیان پێگەیشتووە. تەواوی نوێنەرە تایبەتەكانی خۆشی راسپاردووە لەگەڵ كەسوكاری قوربانییان و یەكە ئیدارییەكان هەماهەنگ بن لەپێناو دابینیكردنی پێداویستییەكانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا