پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا چەند سزایەکی نوێی سەپاند بەسەر ژمارەیەک کۆمپانیای نەوت و غازی ئێرانیدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، سزاکان 13 کۆمپانیای چەند وڵاتێک دەگرێتەوە لەنێویاندا ئێران و چین و ئیمارات.
پێشتریش ڕۆژی چوارشەممە واشنتن سزای بەسەر چەند گەورە بەرپرسێکی دامەزراوەی ڕاگەیاندنی حکومیی ئێراندا سەپاند و تۆمەتباریکردن بەوەی لەژێر فشاردا دانپێدانانی ساختە بە دەستگیرکراوان دەکەن.