پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، “به‌بڕی زیاتر له 127 ملیۆن دینار كاره‌با ده‌گه‌یه‌نرێته گوندێك لە چەمچەماڵ”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەچوارچێوەى پڕۆژەکانى بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى چه‌مچه‌ماڵ و لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی کارەبا، بەبڕى زیاتر لە (127) ملیۆن دینار کارەبا دەگەیەنرێتە گوندی گوندی گۆزه‌بۆرە له‌چه‌مچه‌ماڵ”.
ئەوەشی خستەڕوو، “پرۆژه‌كەش بریتییە له گه‌یاندنی كاره‌با بۆ گوندی گۆزه‌بۆرە/ وێستگه‌ی ئاغجه‌له‌ر 11/33 كه‌ی ڤی فیده‌ری (3 ) له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ، كۆی بودجه‌كه‌شی بریتیه له(127.481.000) سه‌دو بیست و حه‌وت ملیۆن و چوار سه‌دو هه‌شتاویه‌ك هه‌زار دینار”.
باسی لەوەشکرد، پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ژیكاڵ جێبه‌جێده‌كرێت و بڕیاریشه له‌ماوه‌ی (60) رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بكرێت.