پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ماوەی مانگێکە پۆستی سەرۆک کۆماری لوبنان خاڵییە و پەرلەمانی لوبنان بۆ جاری شەشەم شکستیهێنا لەوەی سەرۆکێک بۆ وڵاتەکەی هەڵبژێرێت.
لە دەنگدانی ئەمڕۆی لوبناندا 46 پەرلەمانتار کاغەزی سپییان خستە سندوقەکانی دەنگدانەوە و بەمەش پەرلەمانی لوبنان شکستیهێنا لەوەی سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردندا پاڵێوراو دەبێت 86 دەنگ بەدەستبهێنێت و دواتریش لە خولی دووەمدا دەبێت %50 کۆی یەک دەنگی هەبێت ئینجا هەڵدەبژێردرێت.