فوئاد حسێن بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەزیری دەرەوەی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت، سەبارەت بە دۆسێی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق.

دورغام مالیكی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاند، پەرلەمان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بانگهێشتی فواد حسێن وەزیری دەرەوە دەكات، بۆ بەدواداچوون سەبارەت بە دۆسێی هێرشەكانی توركیا لە خاكی عێراقدا.

بانگهێشتكردنی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ پەرلەمان لەكاتێكدایە، هێرش و بۆردومانەكانی دەوڵەتی توركیا بەردەوامە بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی شەنگال، هەروەها ئەو هێرش و بۆردومانانە بووەتە هۆی كوشتی هاوڵاتی مەدەنی و گەیاندنی زیانی مادی زۆر بەو ناوچانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا