تەرمێكی دیكەی یەختە نوقم بووەكەی یۆنان دۆزرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنج شەممە 17_11_2022 تەرمی كۆچبەرێكی دیكەی ناو ئەو بەلەمە دۆزرایەوە، كە رۆژی كۆتایی مانگی رابردوو لەنزیك دوورگەی ئێڤیا لە یۆنان ژێرئاو كەوت، نوێنەری دەزگای لووتكە لە یۆنان دەڵێت، ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە هێشتا ناسنامەكەی دیار نیە، بەمەش ژمارەی تەرمە دۆزراوەكان گەیشتووەتە 29 تەرم و هێشتا دوو كۆچبەری كورد بێسەروشوێنن.

حسێن حەمە ساڵح، نوێنەری دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە یۆنان رایگەیاند: بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە، هێزەكانی پۆلیسی كەناراوەكانی یۆنان تەرمی یەكێك لە كۆچبەرانی ئەو بەلەمەیان دۆزییەوە كە كۆتایی مانگی رابردوو لە نزیك شارۆچكەی ئێڤیا ژێرئاوكەوت، بەو تەرمە كە هێشتا ناسنامەكەی دیار نییە، ژمارەی تەرمە دۆزراوەكانی قوربانیانی ئەو بەلەمە گەیشتوونەتە 29 تەرم.

نوێنەری دەزگای لووتكە لە یۆنان، لەبارەی كوردەكانی ناو بەلەمەكەوە روونیكردەوە، بەپێی زانیارییەكانی ئێمە، لە ناو بەلەمەكەدا شەش كورد هەبوون، دوانیان كوردی رۆژهەڵاتن و رزگار كراون، كوردێكی رۆژهەڵات و كوردێكی باشووریش تەرمەكانیان دۆزراونەتەوە، دوو كۆچبەری دیكەش كە خەڵكی باشووری كوردستانن بێسەروشوێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا