پێشبینی كەشناسی بۆ كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رەوشی كەش و هەوای ئەمڕۆ پێنج شەممەی خستە ڕوو، بە پێی پێشبینیەكانی كەشناسی كاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی رووی لە ناوچەكەمان كردووە لە ئێوارەدا كۆتایی دێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، كاریگەری ئەو شەپۆلە باران باران بارینەی رووی لە ناوچەكەمان كردووە لەسەر بەشێك لە سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە بە لاوازی دەمێنێتەوە نمە بارانی پچڕ پچڕ لەسەر بەشێك لە ناوچەكانی سنووری ئەو دوو پارێزگایە دەبارێت، لەگەڵ بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك ئەگەرێكی كەمی نمە بارانی دەبێت، لە ئێوارەدا كۆتای بە كاریگەری ئەم شەپۆڵە دێت و ئاسمانی تەواوی ناوچەكەمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور .

خێرایی با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) كم/.

ئاراستەی با/ باكووری خۆرئاوا بۆ باكووری خۆرئاوا دەگۆڕێت.

پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ

مەودای بینین / لە نێوان ( 9 – 10 ) كم دەبێت .

پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سەبارەت بە رەوشی كەش و هەوای سبەی هەینی 18 – 11 – 2022 كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان لە سەنتەری پارێزگاكان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە كاتەكانی بەیانی زوودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە.

پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو.

خێرایی با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) كم/.

ئاراستەی با/ باكووری خۆرهەڵات دەبێت.

مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 9) كم دەبێت .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 18 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی

دهۆك : 14 پلەی سیلیزی

كەركوك : 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی

سۆران : 13 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا