نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17_11_2022، نرخی نەوت لەدوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا، بەهۆی كەمبوونەوەی نیگەرانییە جیۆسیاسییەكان و زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین، دابەزی.

بەرمیلێك نەوتی برێنتی دەریای باكوور ئەمڕۆ پێنجشەممە نزیكەی یەك دۆلار دابەزی و بە 91 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها هەر بەرمیلێك نەوتی سووكی تێكساسی ئەمریكا یەك دۆلار و 15 سەنت دابەزی و بە 84 دۆلار 50 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەهۆی هەڵئاوسانی ئابوری و ترسی كۆمپانیاكان لە مایەپووچ بوون نرخی نەوت ناجێگیرە و بەرزونزمی زۆر بە خۆیەوە دەبینێت.

بەپێی نوێترین ئامارەكانی ئاژانسی تەندروستیی چین، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە چین بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە 23 هەزار تووشبوو، ئەمەش هۆكارێكی دیكەی بەرزونزمی نرخی نەوتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا