لیڤەر دەستبەرداری ئەستێرەكەی نابێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی لیڤەرپول پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی یانە بژاردەكانی ئینگلتەرا ڕەتی دەكاتەوە دەستبەرداری ئەستێرەیەكی ناوەندی ببێت سەرەڕای گواستنەوەی تیاگۆ ئالكانتارای ئیسپانی لە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانییەوە.

ڕۆژنامەی میرۆری بەریتانی بڵاوی كردەوە: یانەی لیڤەرپول ئامادەیی تیادا نییە دەستبەرداری ئەلیكسی ئۆكسید چامبەرلین ببێت كە دەنگۆی ڕۆیشتی هەبوو بۆ یانەی ویلڤەرهامتۆن لە پاش گواستنەوەی ئالكانتارا.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە بۆندی یاریزانە ئینگلیزییەكە 3 ساڵی ماوە لەگەڵ یانەكە هەر بۆیە نایانەوێت دەستبەرداری ببن سەرەڕای ئەوەی چانسی بەشداری كردنیشی كەم دەبێتەوە بۆ بوونی تیاگۆ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یۆگن كڵۆپ دەیەوێت لە لیڤەر بیهێڵێتەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا