نزیکەی 886 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی 20 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەرێمی كوردستان خەرجدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 885 ملیۆن و 649 هەزار و 728 دینار بۆ جێبەجێكردنی 20 پڕۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە جۆراوجۆرەكانی دروستكردن و نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام و تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و دیزاینكردنی شەقام و چەند سێكتەرێكی دیكەی خزمەتگوزاری، بەپێی چەند فەرمانێكی وەزاری لەسەر داهاتی ئاو و شارەوانی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 885 ملیۆن و 649 هەزار و 728 دینار بۆ جێبەجێكردنی 20 پڕۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان.

 

ناوی پرۆژەكان:

1- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی سێبەردان لە هەولێر.

2- چاكسازیی ئاوەڕۆ لە گەڕەكی چۆمان لە چوارقوڕنە.

3- دروستكردنی شەقام لە گەڕەكی ئازادی لە كەلار.

4- كۆنكرێتكردنی كۆڵان لە گەڕەكی بارزان لە سۆران.

5- چاككردنی شەقام لە ناحیەی شۆڕش.

6- چاككردنی شەقام لە قەرەهەنجیر.

7- نۆژەنكردنەوەی دوو باخچە لە سێمێل.

8- قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكەكانی خواكوڕك – 1ی شوبات لە كەسنەزان.

9- ڕاكێشانی تۆڕی ئاو بۆ چەند كۆڵانێك لە گەڕەكی 7-39 هۆمەرەكوێر لە سلێمانی.

10- دابینكردنی پارچەی یەدەگ بۆ نۆژەنكردنەوەی تۆڕی ئاو لە زاخۆ.

11- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی حەمرین لە هەولێر.

12- دابینكردنی مەواد بۆ كۆگای ئاوی كەلار.

13- دابینكردنی تاخم غەتاس بۆ فلتەرەكانی ئاوی چەمی سیوەیل لە چوارتا.

14- گەیاندنی كارەبا بۆ بیری ئاو لە گوندی بهێرێ.

15- تەواوكردنی پرۆژەی گەیاندنی كارەبا بۆ بیری ئاو لە بهێرێ.

16- گۆڕینی بۆڕی تۆڕی ئاو لە بنەسڵاوە.

17- پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكانی سێمێل.

18- جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری ڕووپێوی و دیزاینكردنی بەشێك لە شەقام و زەوییەكانی سێبەردان.

19-كڕینی كەرەستە و گازوایل بۆ بەرهەمێنانی تێكەڵەی ئەسفەلتی لە هەولێر.

20- پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی 20 مەتری لە هەولێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا