پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی بەهاراتەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا بۆ گەرمبوونەوەی جەستە و تەندروستی ڕیخۆڵەکان زۆر گرنگن.
بەپێی ماڵپەڕی”healthenews” ئەم بەهاراتانە بۆ لەوەرزی زستاندا بۆ گەرمبوونەوەی جەستە و تەندروستی ڕیخۆڵەکان بەسوودن:
-دارچینی
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان هەیە، کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکر دەدات، یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.
-مێخەک
تایبەتەمەندی دژەهەوکردنی هەیە و سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەئۆکسانەکانە یارمەتی کرداری هەرس دەدات.
-زەنجەبیل
سوڕی خوێن چالاک دەکات و تایبەتمەندی دژەبەکتریای هەیە وەک چارەسەرێک بۆ تێکچوونەکانی گەدە و تەندروستی ڕیخۆڵەکان بەکاردەهێنرێت.