سودانی دەربارەی 200 ملیار دینارەكەی هەرێم بڕیاریدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێم داوە.

بەگوێرەی زانیاریەكان لە كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بە بەڕێوەبەرەكانی وەزارەتی راگەیاندووە كە محەمەد شیاع سوودانی بڕیاریداوە لە ساڵی داهاتووەوە دەست بە ناردنی 200 ملیار دینارەكە بكرێتەوە.

پێشتر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێن و ئاماژەی بەوەش كرد، خواستێكی جیدی لەلایەن هەردوولا و هێزە سیاسییەكانی وڵاتەوە هەیە بۆ نەهێشتنی ئەو كێشانە و رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی هەردوولا لەسەر بنچینەی دەستوور.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا