نۆکیا بەرهەمێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

دوای ئەوەی مۆبایلی جی400ی نۆکیا لەچەندین وڵات فرۆشتنێکی زۆری بەدەستهێنا، نۆکیا بڕیاریدا ئەم مۆبایلە بخاتە بازاڕە جیهانیەکانەوە.

نۆکیا جی400 لە پلاستیک، کانزا و شوشە دروستکراوە کێشەکەی 198 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.58 ئینج و دیقەی2408/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم4350 ئەی سی سناپ دراگۆن480 پڵەس فایف جی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 64 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+5+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا