نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 93 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 92 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 85 دۆلار و 14 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لایخۆیەوە ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس پێشبینی دەکات بەهۆی پەرەسەندنی ئاستەنگە ئابوورییەکانەوە لەنێویشیاندا بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان و بەرزبوونەوەی نرخەکانی سوو، خواست لەسەر نەوت لە جیهاندا پاشەکشەبکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا