یەپەگە رەتیدەكاتەوە پەیوەندی بە تەقینەوەكەی توركیاوە هەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەپەگە ڕەتیدەكاتەوە هیچ پەیوەندیەكی بە جێبەجێكاری تەقینەوەكەی ئیستەنبوڵەوە هەبێت و دەڵێت شانۆی ئەردۆغان و حزبەكەیەتی بۆ هێرشكردنە سەر ڕۆژئاوای كوردستان و سەركەوتنەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا.

نوری محمود، وتەبێژی فەرمی یەكینەكانی پاراستنی گەل ناسراو بە یەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی تەقینەوەكەی شەقامی ئیستقلالی شاری ئیستەنبوڵی توركیا رایگەیاند: ئێمە بە تەواوی نكۆڵی لە هەر پەیوەندی و ڕۆڵێك دەكەین كە لەگەڵ جێبەجێكاری ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی ئەحلام بەشیر هەمان بێت.

وتەبیژی یەپەگە ڕاشیگەیاندووە: جیهان باش ئاگادارە لە شێوازی شەڕكردنی هێزەكانمان، بەرگریكردن لە مافی خەڵكەكەمان، شەڕ دژی تیرۆر و ڕەتكردنەوەی هەر ئۆپەراسیۆنێك كە خەڵكی مەدەنی بكاتە ئامانج.

نوری مەحمود تەقینەوەكە بە شانۆ ناودەبات و كە لەلایەن حكومەتی داد و گەشەپێدان و ئەردۆغان ئامادەكراوە و دەشڵێت: ئەو قەیرانەی كە حكومەتەكەی ئەردۆغان تووشی بووە بەتایبەت لەكاتی نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكانی ساڵی داهاتوو، ئەردۆغان هەوڵدەدات هۆكارێك بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی جیهان ڕازی بكات و ڕەزامەندی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت بۆ هێرشكردنە سەر هەرێمەكانی ڕۆژاوا و باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەوهێرشەش هەوڵ دەدات كارتی ڕزگاربوونی ئەو بێت لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا