ئایا توشبووانی شەکرە دەتوانن پڕتەقاڵ بخۆن؟

پۆڵەتیک پرێس

توشبووانی شەکرە سیستمی خۆراکی تایبەتیان بۆ دادەنرێت، چونکە سیستمی خۆراکی گونجاو، وەرزشکردن و جوڵە باشترین ڕێگان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە.

بەپێی ماڵپەڕی”healthline” خواردن کاریگەری زۆری لەسەر ڕێژەی شەکری خوێن هەیە، دەتوانرێت کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن بکرێت لەڕێگەی ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی کەم شەکریان تێدایە، نزمبوونی ڕێژەی شەکر لە پڕتەقاڵدا وادەکات یەکێک بێت لە میوە گونجاوەکان بۆ توشبووانی شەکرە، چونکە شەکری کەم تێدایە دوای خواردنی بەڕێژەیەکی زۆر کەم دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر و وزەیەکی زۆریش بەجەستە دەبەخشێت.

 

بەپێی ڕێکخراTemple Oranges For Sale Online | Temple Citrus | Florida ...وی شەکرەی ئەمریکی، مزرەمەنیەکان ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێن بۆ توشبووانی شەکرە بەسوودن، پڕتەقاڵ دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان، ڕیشاڵ، ڤیتامین، ترشی فۆلیک و کانزای پۆتاسیۆم دەتوانرێت لە سیستمی خۆراکی توشبووانی شەکرەدا هەبێت بەمەرجێک زیادەڕەوی تێدانەکرێت، هەروەها باشترە بەشێوەی شەربەت نەخورێت چونکە ڕیشاڵی تەواوی تێدانابێت کە لە پڕتەقاڵ خۆیدا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا