گەریلا كوژرانی 11 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ئاشكرایكرد لە ئەنجامی چەند چالاكیەكی گەریلادا 11 سەربازی سوپای توركیا كوژران، سوپای توركیاش پێنج جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و شەش جار بە چەكی كیمیایی هێرشیان ئەنجامدا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) بڵاویكردەوە: گەریلاكانی ئازادی كوردستان لە مەیدانی بەرخۆدان و لە دژی هێرشەكانی سوپای توركیا بەرخۆدان دەكەن سەرەڕای دەرفەتە سنووردارەكان بە ورەیەكی بەرز و ڕۆحی ئاپۆییەوە گورزی قورس لە سوپای توركیا دەدەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سوپای توركیا كە ناتوانێت بەرگەی هێزەكانمان بگرێت لە بەرچاوی هەموو جیهاندا بۆ ئەوەی ئەنجامێك بەدەست بهێنێت و خۆی لەم دۆخە نالەبارە ڕزگار بكات چیرۆكی درۆی سەركەوتن دروست دەكات.

ئاشكراشیكردوەە، لە ئەنجامی چالاكی هێزەكانماندا 11 سەربازی سوپای توركیا كوژران و سێ سەربازیش برینداربوون، لەبەرامبەردا سوپای توركیا پێنج جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و شەش جار بە چەكی كیمیایی و 42 جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە تۆپ و هاوەن و تانك و چەكی قورس بۆمبارانی ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا