پارتی رێگری لە چاپخانەیەكی رۆژئاوای كوردستان دەكات بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی پارتی لە دەروازەی سێماڵكا ڕێگە بە دەزگایەكی چاپ و پەخشی ڕۆژئاوای كوردستان نادات بپەڕنەوە هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب، كە وابڕیارە چەند ڕۆژێكی دیكە دەستپێبكات.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی هاوارنیوز، ئەمڕۆ هێزەكانی پارتی لە دەروازەی سنووریی سێماڵكا ڕێگرییان لە ستافی دەزگای چاپ و پەخشی “شلێر” كردووە، كە بەمەبەستی بەشدارییكردن لە چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب دەیانویست ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن.

ستافی چاپخانەكە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بە ئاژانسەكەیان ڕاگەیاندووە، كە هەزار و 200 پەرتووكیان پێبووە و ویستوویانە بچنە شاری سلێمانی بۆ بەشدارییكردن لە پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب، كە بەفەرمیی لەلایەن ڕێكخەرانی پێشانگاكەوە بانگهێشت كراون، بەڵام لەلایەن چەكدارانی پارتی لە دەروازەی سێماڵكا ڕێگرییان لێكراوە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، پەرتووكەكانیان لە 35 ناونیشان پێكهاتووە، كە خۆیان لە چیرۆك، ڕۆمان، لێكۆڵینەوە، دیوانە شیعر و چەندین ناونیشانی دیكە دەبیننەوە.

بڕیارە ڕۆژی 17_11_2022 چوارەمین پشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت، لە چەندین وڵاتیشەوە دەزگاكانی چاپ و پەخش بەشداریی لە پێشانگاكەدا دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا