سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەستیلەکارکێشایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە کۆتایی بە ئەرکی عەلا جەواد ساعدی هێنا کە لەسەر داوای خۆی دەستی لە پۆستی سەرۆکایەتی دەستەی دەستپاکی کێشایەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سودانی ئاماژەی بەوەکرد، حەیدەر حەنون زایر لەجێی عەلا جەواد ساعدی کراوە بە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی بەوەکالەت.

هاوکات، سودانی جەختی لەوەکردەوە حکومەت بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی وڵات و ڕادەستکردنی داواکراوانی دۆسیەکانی دەستپاکی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا