بەوێنە..هێلکەشەیتانۆکە گەورەکان ڕۆژئاوای ڤەنزوێلا داگیردەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لەسەرەتایی مانگی تشرینی دووەمدا هێلکەشەیتانۆکە زەبەلاحەکان لە کەناری ڕۆژئاوای ڤەنزوێلا دۆزرانەوە، کە لەوانەیە نەخۆشییەکانی هەوکردنی سەحایا و تاعون بگوازنەوە، پێیدەچێت بڵاوبونەوەشیان بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی ئەم دواییانە بێت کە ناوچەکەی گرتۆتەوە.

IMLebanon | تحطم طائرة ركاب في بحيرة فكتوريا بتنزانيا

ئەم جۆرە هێلکەشیتانۆکە بیابانیانە ناوی “ئاشاتینە فۆلیکا”یان لێنراوە لە کەنارەکانی دەریاچەی ماراکایبۆ کە هەمان ناوی شارەکەیە و پایتەختی ویلایەتی زولیایە، ڕافایل ڕامیرز سەرۆکی شارەوانی ماراکایبۆ بە ئاژانسی “فرانس پرێس”ی ڕاگەیاند کە ڕۆژانە 350 بۆ 400 هێلکەشەیتانۆکە لەهەندێک شوێن کۆدەبنەوە، ئەوەشی ڕوونکردەوە لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبونەوە ئەو هێلکەشەیتانۆکانە لە شارەکەدا لەماوەی دوو کاتژمێردا 437 هێلکەشەیتانۆکەی گەورەیان دۆزیوەتەوە.

فيديو : شاهد: حلازين عملاقة تجتاح غرب فنزويلا | Euronews

هێلکەشەیتانۆکەی ئاشاتینە گرنگییەکەی زۆری لەبواری جوانکاریدا هەیە، لە کەرتی دروستکردنی جوانکاریدا بەکاردەهێنرێت و لەبەشێکی زۆری بەرهەمە جوانکارییەکاندا هەیە، لەساڵی 1997ەوە لە ڤەنزوێلا هەیە، بەهۆی توانا زۆرەکەیانەوە بۆ زیادبوون کە لەهەر 15 ڕۆژ جارێکدا ژمارەی هێلکەکانیان دەگاتە 600 و تەمەنیشیان دەگاتە شەش ساڵ زیانێکی زۆر بە بەربووم و تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن، چونکە دەتوانن نەخۆشییەکانی وەک هەوکردنی سەحایا و تاعون بگوازنەوە.

Alerta en Venezuela por "peste" de caracol africano gigante

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا