هەر ماڵێک پێوەری ئاو نەبەستێت مانگانە بڕی 80 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێت هەر کەسێک پێوەری ئاو نەبەستێت مانگانە 80 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “هاووڵاتییانی ئازیز ئاگاداردەکەینەوە دوا مۆڵەت بۆ بەستنی پێوەری ئاو ڕۆژی 21ی 12ی 2022ە”.

ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای ئەو ڕێکەوتەوە هەر هاووڵاتییەک پێوەری ئاوی نەبەستبێت مانگەنە بڕی 80 هەزار بۆ ماڵ و 200 هەزار دینار  بۆ دوکان و شوێنی بازرگانی ئەژماردەکرێت لەبری نەبەستنی پێوەری ئاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا