پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە بودجەی ساڵی 2023 لە پەرلەمانی عێراق پەسەند بكرێت كە بە گەورەترین بودجە لە مێژوی عێراقدا وەسف دەكرێت، بڕەكەی دەگاتە 130 ملیار دۆلار.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بودجەی ساڵی داهاتو دەگاتە نزیكەی 130 ملیار دۆلاری ئەمریكی، بەهای یەدەگی داراییش 90 ملیار دۆلار تێدەپەڕێت.
ئەو پەرلەمانتارە بە پێگەی ناشناڵ نیوزی ڕاگەیاندووە: ساڵانی رابردو شایەتی دووبارەبوونەوەی قەیرانە ئابورییەكان بووین كە كاریگەرییەكی بەرچاویان لەسەر بودجەی گشتی هەبوو، داهاتی وڵاتی لاواز كرد، جگە لە كێشە سیاسییەكان، هەموو ئەوانە ئێستا كۆتاییان هاتووە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بودجەی 2023 گەورەترین بودجە دەبێت لەمێژوی عێراقدا كە تا ئێستا بەهۆی بەرزی نرخی نەوتەوە هاوشێوەی بەخۆیەوە نەبینیوە.