ئەردۆغان باڵیۆزی تورکیا لە ئیسرائیل دادەمەزرێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بە نوسراوێک فەرمانیکرد شاکر ئۆزجان تۆرونلار وەک باڵیۆزی تورکیا لە ئیسرائیل دابمەزرێنرێت.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، شاکر ئۆزجان تۆرونلار ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی سیاسەتی دەرەوە بەپێی ماددەی 2 و 3ی نوسراوی سەرۆکایەتی ژمارە 3، وەک باڵیۆزی تورکیا لە ئیسرائیل دابمەزرێنرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر شاکر ئۆزجان تۆرونلار باڵیۆزی تورکیا بووە لە فەڵەستین.

پیشتریش مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا بڕیاریداوە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێبکاتەوە و باڵیۆزی خۆی بنێرێتە ئەو وڵاتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا