پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرپرسێکی ناوخۆیی پارێزگای دیالە ئاشکرایکرد، بەپەلە ژورێکی ئۆپەراسیۆنەکان پێکهێنراوە بۆ دەرکردنی باراناو لە بەعقوبە و شارەکانی دیکەی سەربە پارێزگاکە.
عەبدوڵـڵا حەیالی، قائیمقامی قەزای بەعقوبە ڕایگەیاند، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی بەعقوبە و شارەکانی دیکەی سەربە دیالە کە نزیکەی ماوەی سێ سەعاتی خایاند بووەتەهۆی دروستبوونی لافاو لە شەقام و گەڕەک و بازاڕەکان.
وتیشی، فەرماندراوە بە پێکهێنانی ژورێکی بەپەلەی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ دەرکردن و ڕادانی ئەو لافاوانە.
باسی لەوەشکرد، تێکڕای بارانبارین بەرزبووە بەتایبەتی لە بەعقوبە کە چەند مانگێکە بەدەست وشکەساڵییەوە دەناڵێنێت، وتیشی، ئەم بارانەی ئەمجارە بە گەورەترین دابارین دادەنرێت بەراورد بە سێ ساڵی ڕابردوو.