پڕۆسەی پشکنینی کێش بۆ ئەفسەرانی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆسەی پشکنینی کێش بۆ ئەفسەرانی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق دەستپێدەکات.

مەریوان قەرەنى، ئەندامى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق ئاشکرایکرد، ڕۆژی 14ی ئەم مانگە دەست بە پڕۆسەی پشکنینی کێش دەکرێت بۆ ئەو ئەفسەرانەی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراقن و تا 30ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.

وتیشی، ئەو ئەفسەرانەی کێشیان زۆرە دەخرێنە خولی تایبەت بە دابەزاندنی کێش، ئەگەر نەیانتوانی کێشیان دابەزێنن ئەوا خانەنشین دەکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بڕیارە ئەفسەرانى هەردوو کۆلێژى سەربازى قەڵاچوالان لە سلێمانى و زاخۆ لە دهۆک دەگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا