لەسنوری كەركوك عەرەبی هاوردە هەڵیانكوتایە سەر گوندێكی كورد نشین

پۆڵەتیك پرێس

بەپاڵپشتی هێزەكانی عێراق ژمارەیەك لە عەرەبی هاوردە لە سنوری كەركوك هەڵیانكوتایە سەرگوندی پەڵكانەو دەیانەوێت زەوی جوتیارانی كوردی گوندەكە داگیربكەن.

لەڤیدیۆیەكدا دەردەكەوێت ئەو هاوڵاتییە عەرەبانە بەهاوكاری و پاڵپشتی هێزی عێراقی ئەو كارە دەكەن و پشێویان لەناوچەكە دروستكردووەو لەرێگەی بەكارهێنانی هێزەوە دەیانەوێت كورد ئەو ناوچانە چۆڵ بكات.

لەبەرامبەریشدا هاوڵاتیانی كورد گردبوونەوەیان ئەنجامداوەو گرژی لەنێوان هەردولا دروست بووە.

پێشتر ناسر ئەحمەد بڕیاردەری لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەسنوری جەلەولا و خانەقین و كەركوك و مەخمور، عەرەبەكان هەوڵی جدی دەدەن بگەڕێننەوەو هەرجارەی بەبیانوویەك لەو سنورانە كار بۆ ئەوەدەكەن و موڵك و ماڵی كورد داگیربكەنەوە.

دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 و بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە كورد لەناوچەكانی كەركوك و دەوروبەری كشانەوە، بەوهۆیەوە عەرەبەكان بەلێشاو گەڕاونەوە بۆ ئەو ناوچانە، بەوتەی بەشێك لە بەرپرسانی كورد حكومەتی عێراق پشتگیری عەرەب دەكات تاوەكو كورد لەناو ناوچانە دەربكات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا