سەرکونسوڵی ئێران بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: پاڵپشت و هاوکارتان دەبین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کۆبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەنراوێکی کونسوڵگەریی ئێراندا لە سلێمانی ئاماژە بەوەکرا، لەم دیدارەدا سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتی و هاوکاریی سەرۆکایەتی و سەرجەم بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی دوپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان بەتایبەت دەڤەری سلێمانی لە ڕەهەندە جیاوازەکاندا.

لای خۆیەوە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەوڵ و خزمەت و کارەکانی مەهدی شوشتەری لە ماوەی بەرپرسیارێتیدا بەرز نرخاند.

هاوکات، پەیوەندییە مێژوویی و برایەتییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا