سەرۆك كۆمار و نەتەوەیەكگرتووەكان لە كێشەكانی كەركوك ئاگاداردەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كێشە سیاسی و ئەمنی و خزمەتگوزارییەكانی كەركوك بە نوسراوێك ئاراستەی سەرۆك كۆمار و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكرێن، رەوەند مەلا مەحمودیش دەڵێت، لە كەركوك كاری ناڕەوا دەكرێت و جێگەی قبوڵكردن نییە.

حزب و لایەنە سیاسییە كوردییەكانی شاری كەركوك كۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی شارەكە و بڵاوكردنەوەی هێزی ئەمنی لە شەقامەكان و تەعریب كرد.

دوای كۆبوونەوەكە رەوەند مەلا مەحموود لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوكی یەكێتی لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەموو كێشە و گرفتە سیاسی و ئەمنی و ئیداری و خزمەتگوزارییەكانی كەركوك بە نوسراوێكی لایەنەكان ئاڕاستەی سەرۆك كۆمار و پارێزگاری كەركوك و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن.

وتیشی، شەوانە بەبێ بڕیاری دادوەر، لە كەركوك پشكنین بۆ ماڵان دەكرێت و كاری ناڕەوادەكرێت، كە جێگەی قبوڵكردن نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا