ئەنجومەنی وەزیران ئەندامانی ئەو شاندە دیاری دەكات كە سەردانی بەغدا دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا ناوى ئەندامانی ئەو شاندە دیاری كران كە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی بەغدا بكەن.

بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە، بریتی بوو لە گفتوگۆكردن لەبارەی بڕیارێكی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە نەخشەڕێگای حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ پەیوەندیی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا، لە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران و میكانیزمی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور، بەتایبەت دۆسیەی ماددەی 140ی دەستوور تایبەت بە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، هەروەها بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان و دۆسیەی نەوت و گاز و بەشداری شایستەی هەرێمی كوردستان لە دامەزراوە فیدراڵییەكان و بابەتی ماف و شایستە دەستوورییەكانی پێشمەرگە و بابەتەكانی دیكەی وەك پڕۆژە یاساكانی (دادگای فیدراڵی، ئەنجومەنی فیدراڵی و نەوت و گاز).

دوای تاووتوێكردنی ئەم بڕگەیە، بڕیاردرا شاندی دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ پێكبێت، لە وەزیری دارایی، وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت، وەزیری پلاندانان، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها راسپێردران لە چوارچێوەی مافە دەستورییەكان و بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان، لە نزیكترین كاتدا، دەست بە گفتوگۆ بكەن و جەخت لە جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەتی فیدڕاڵی و ئەو رێكەوتنە سیاسییەی كە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەردرا كرایەوە.

لە بڕگەی دووەمدا، لەلایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەنگاوەكانی ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان خرایەڕوو و بۆ ئەم مەبەستەش لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕادەسپێردرێن بۆ كاركردن لەسەر ئەم بابەتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا