بافڵ جەلال تاڵەبانی نیگەرانییەكانی یەكێتی دەگەیەنێتە كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەولێر لەگەڵ كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان كۆبوەوە و تاوتوێی نیگەرانییەكانی یەكێتی لە سیستمی حكومڕانی هەرێم كرا.

رۆژی چوارشەممە 9_11_2022، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری هەولێر لەگەڵ كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان كۆبوەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە زیاتر لە سەعاتێكی خایاند تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بە رەوشی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی كرا.

لەلایەكی دیكەوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكراوە لەبارەی نیگەرانییەكانی یەكێتی لە سیستمی حكومڕانی هەرێم و پرسی دەستگیركراوانی بادینان و ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا