پەرلەمانی عێراق تەمەنی خولی پاییزە درێژ دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، خولی پاییزەی خۆی بۆ ماوەی مانگێك درێژكردەوە و خوێندنەوەش بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك دەكات.

پەرلەمانی عێراق خولی پاییزەی خۆی بۆ مانگێك درێژكردەوە و خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژە یاسای جەژنی نیشتمانی كۆماری عێراق كرد.

خوێندنەوەی دووەمیشی بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەستپێكردووە و بڕیارە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای دڵنیایی كۆمەڵایەتی و خانەنشینی كرێكاران بكات.

بۆ ئەو بڕیارەی ئەمڕۆی، سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، پشت بە بڕگەی دووەمی ماددەی 58 ی دەستووری هەمیشەیی عێراق بەستراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا