پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە 27ـەمین كۆنفرانسی كەشوهەوای نەتەوەیەكگرتووەكان، كە لە میسر بەڕێوەدەچێت، دكتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عێراق، وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، 40% ی خاكی عێراق هەڕەشەی بە بیابانبوونی لەسەرە و ئێستا گەورەترین ئاڵنگاری عێراق پرسی ئاوە.
سەرۆك كۆماری عێراق ووتی: لایەنە پەیوەندارەكان لە حكومەتی عێراق، كار بۆ زیادكردنی رووبەری سەوزایی دەكەن.
وتیشی: جێگەی داخە زۆرێك لە پلانی گەشەپێدانی كشتوكاڵی و باشكردنی ژینگە لە عێراق، بەهۆی پەلامارەكانی داعش و وێرانكردنی باخ و بێستانەكان شكستیان هێناوە.