ئاسایشی سلێمانی وردەكاری شكستپێهێنانی پیلانێكی داعش بڵاو دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی وردەكاری شكستپێهێنانی پیلانێكی داعش بۆ تێكدانی ئاسایشی ھەرێم بڵاودەكاتەوە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

پاش ئەوەی رۆژی3/11/2022 سێ تیرۆریستی داعش كە یەكێكیان ژن بوو لە قەزای چەمچەماڵەوە بەڕێكەوتن بۆ ناوچەی سەنگاو بە مەرامی بنیادنانی حەشارگەیەك بۆ تیرۆریستانی داعش و ئەنجام دانی چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی لە شارەكانی هەرێم كە پێشتر ئامادەكارییان بۆ كردبوو تا ژمارەیەك چەكداری تیرۆریستی تر بێنە ناوچەكە دەست بەجێبەجێكردنی پیلانەكانیان بكەن .

هێزەكانمان لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت بەدواداچوونیان بۆ جموجۆڵی تیرۆریستان كرد و ناوچەی سەنگاو خرایە ژێر چاودێری وردەوە كەدوای دڵنیابوون و وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر ئۆپراسیۆنی دەستگیركردنی تاوانبارەكان دەستیپێكرد و لە شەوی 6لەسەر7/11/2022 لە شاخی ئاژداخ لە نزیك گوندی كچان لە ناوچەی سەنگاو شوێن و جێگای تیرۆریستان دۆزرایەوە لە كاتی هەوڵدان بۆدەستگیركردنیان رووبەڕووی هێزەكانمان بوونەوە پاش 30 دەقە توانرا هەردوو تیرۆریست (ك، س م) و ( م ، ع ، م ) بكوژرێن و تیرۆریست ( ش ، ن ، ع ) بە برینداری دەستگیربكرێت .

زانیاری لەبارەی تیرۆریستەكانەوە :

1. تێرۆریستی كوژراو (ك، س م) لە دایكبووی 1975 دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ گەڕەكی ڕاپەڕینە، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە و پێشینەی كاری توندڕەویی هەبووە و بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە و پیلانیان هەبووە چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و دوای بنیادنانی حەشارگە چەكدارانی داعش بێنە ناوچەكە.

2. تێرۆریستی كوژراو (م ، ع ، م ) دانیشتوی چەمچەماڵ گەڕەكی ڕاپەڕین لەدایكبووی 1998، خێزاندارە هاوسەرەكەی بەناوی (ش، ن،ع) ئەندامی گروپەكە بووە.

هەردووكیان بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە و بەهەمان شێوە مەرامیان بووە چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
3. تێرۆریستی بریندار ( ش ، ن ، ع ) كە رەگەزی ژنە و هاوسەری تیرۆرست ( م ، ع ، م ) بە هەمان شێوە فكری تیرۆریستانی داعشی وەرگرتووە و بەیعەتی پێداون و ئامادەبووە بەشداری بكات لە كردەوە تیرۆریستیەكان.

لێكۆڵینەوەو بەدواداچون لەوبارەیەوە بەردەوامە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا