وەزیری خوێندنی باڵا: خانمان ڕێژەی 57% ی خوێندكارانی زانكۆ پێكدەهێنن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: پێشكەوتنی شاری كۆیە و زانكۆكەی خەونی شەهیدان و دڵسۆزانی ئەم شارەیە، ئێمەش بە گیانی وەفاداری و بەرپرسیاریتییەوە لەم ئەركە دەڕوانین، وتیشی: خۆشبەختانە لە ئێستادا ئەم زانكۆیە لە ڕوی ژێرخان و توانای مرۆیی و زانستی و بەرهەمی توێژینەوەی زانستی لە گەشەكردندایە.

ئێوارەی رۆژی یەكشەمە 6/11/2022 بە سەرپەرشتی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، كەرنەڤاڵی دەرچونی خولی حەڤدەهەمینی زانكۆی كۆیە لە هۆڵی فاكەڵتی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی كۆیە بەڕێوەچو، لەم خولەدا (969) دەرچو لە (30) بەشی زانستی جیاجیا بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان پێبەخشرا.

لە وتەیەكدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوای پیرۆزبایی لە دەرچوان، ڕایگەیاند: مایەی شانازییە بەپێی داتای دەرچوانی زانكۆی كۆیە خانمان ڕێژەی 46% ی دەرچوانی ئەم خولە پێكدەهێنن، هەروەها لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆكانیش خانمان ڕێژەی 57% ی خوێندكاران و قوتابیان پێكدەهێنن.

ئاشكراشیكرد: لەسەر ئاستی ئەنجومەنی وەزارەت چوار ئەندامی ئەنجومەن، سێ سەرۆك زانكۆ و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشكییەكان لە خانمانی بەتوانای كایەی ئەكادیمین، ئەمەش ئاماژەیەكی گرنگە بۆ ئەو ڕاستییەی كە هەرێمی كوردستان هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی یەكسان بۆ كچان و كوڕانی وڵاتەكەمان بۆ ئەوەی لەڕوی گەیشتن بە زانست و بەدەستهێنانی كارامەیی گەشەبكەن و دەرفەتی یەكسانی گەشەكردنی ئابوریشیان هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا