بابەتی درۆنە ئێرانییەكان لای ئۆكرانیا كۆتایی نەهاتووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەكاتێكدا ئێران دانی پێدادەنێت پێش دەسپێكردنی شەڕی ئۆكرانیاو رووسیا ژمارەیەكی سنوردار درۆنیان داوە بە رووسیا، سەرۆكی ئۆكرانیا دەڵێت، ئێران لەو دان پێدانانەدا راست ناكات و ئێمە رۆژانە 10 درۆنی ئێرانی دەخەینە خوارەوە.

سەربازانی سوپای ئۆكرانیا لە دەروروبەری شاری بەخمووتی رۆژهەڵاتی هەرێمی دۆنێتسك تۆپبارانی سەربازانی سوپای رووسیا دەكەن كە تەنیا 10 كیلۆمەتر لێیانەوە دوورن، ئەو سەربازانە بۆ خۆپاراستن لە بە ئامانجكردنیان بە درۆن ناچارن خۆیان لەنێو دارستانەكان بشارنەوە. بەرپرسانی ئۆكرانیا دەڵێن، چەند مانگێكە رووسیا زۆر سوود لە درۆنی دروستكراوی ئێران وەردەگرێت، دیارترینیشیان درۆنی شاهید 136ە، درێژی ئەو درۆنە 3.5 مەترە، باڵەكانی 2.5 مەتر درێژن، كێشەكەی 200 كیلۆگرامە و دەتوانێت 5 بۆ 30 كیلۆگرام تەقەمەنی هەڵبگرێت.

كیێڤ دەڵێت، تاوەكو ئێستا 400 درۆنی ئێرانی تێكشكاندووە و باس لەوە دەكات كە رووسیا داوای 2000 درۆنی دیكەی كردووە. ئێران رەتیناكاتەوە درۆنی بە رووسیا نەفرۆشتبێت، بەڵام دەڵێت، كاتێك ئەو چەكەی پێدراوە شەڕ دەستیپێنەكردبوو.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا باسی لەوە كرد، ئێران لە دانپێدانانەكەشیاندا درۆیان كرد، ئێمە رۆژانە 10 درۆنی ئێرانی دەخەینە خوارەوە و رژێمی ئێرانیش دەڵێت، كەمێك پێش دەستپێكردنی داگیركارییەكە درۆنیان بە رووسیا داوە. تەنیا دوێنێ 11 درۆنی شاهید تێكشكێندراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا