تورکیا لەماوەی یەک هەفتەدا زیاد لە دوو هەزار کۆچبەری نایاسایی دیپۆرت دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا دوو هەزار و 106 کۆچبەری نایاسایی لە سەرتاسەری وڵات دیپۆرت کراونەتەوە.

سه‌رۆكایه‌تى فه‌رمانگه‌ى كۆچى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیا ئاشکرایکرد، له‌ 28ى تشرینى یه‌كه‌م تا 3ى تشرینى دووه‌م هه‌زار و 982 هاووڵاتى ئه‌فغانى، 141 پاكستانى و سێ هه‌زار و 194 كۆچبه‌ر له‌ ره‌چه‌ڵه‌كى دیكه‌، به‌ كۆى گشتى پێنج هه‌زار و 317 كۆچبه‌رى نایاسایى له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى توركیاوه‌ ده‌ستگیركراون.

ئەوەش هاتووە، لە هەفتەی ڕابردوودا سێ هه‌زار و 645 كۆچبه‌رى نایاسایى و لە سەرەتای ساڵه‌وه‌ تا ئێستاش 246 هه‌زار و 107 كۆچبه‌رى نایاسایى رێگریان لێكراوه‌ له‌ هاتنیان بۆ توركیا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا