یۆڤییەكەی پێرلۆ ناوازە دیارە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی هەفتەی دەست پێكی خولی كالچیۆ سیریا A ی وڵاتی ئیتاڵیا زۆربەی هەرە زۆری ئەنجامدرا تەنها یەك یاری ماوە ئەویش شەوی دووشەممە بەڕێوە دەچێت تیایدا میلانەكەی پیۆلیش دەبینین بە وێنەی یۆڤییەكەی پێرلۆ كە ئاستێكی بەرز و ناوازە و یارییەكی خۆشی كراوەی پێشكەش كرد.

هەر لەو یارییەدا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی ناوازەی یانەكە و هەڵبژاردەی پرتوگال توانی گۆڵێك تۆمار بكات و ئەسیستێكیش بدات كە ئەمە بەسە بۆ باشترین دەست پێكی ناوبراو لەگەڵ پێرلۆ لە خولەكەدا كە هەر خۆیان پاڵەوانین.
ناپۆلییەكەی گاتۆزۆش ئاستێكی بەرز و ناوازەی پێشكەش كرد لە یاریگای پارمادا و بە بدرنەوە گەڕایەوە بۆ باشور ئیدی میلان ماوە ئەویش بەرامبەر بۆلۆنیا یاری دەكات و نماییشی تواناكانی خۆی دەكات.

ئەنجامی یارییەكانی یەك شەممە
پارما 0 X ناپۆلی 2
جەنەوا 4 X كرۆتۆنی 1
ساسۆلۆ 1 X كالیاری 1
یۆڤنتۆس 3 X سامبادۆریا 0

ئەمشەو دووشەممە
میلان X بۆلۆنیا                سەعات 9.45

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا