پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
د. لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق ، پەیامێكی پیرۆزبایی لە شا چارڵزی سێیەم پاشای شانشینی یەكگرتوی بریتانیا و ئێرلەندای باكوور پێگەیشت بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆمار.
لە پەیامەكەی شا چارلزدا هاتووە: خۆشحاڵم كە درێژەبدەین بە پتەوتركردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوانمان، هەروەها برەودان بە ئەو هاریكارییە بەهێزەی كە لە نێوان هەردوو وڵاتدایە، هیوای باشی بۆ بەڕێزتان و گەلی عێراق دەخوازم.
دەقی پەیامەكە:
“جەنابی سەرۆك”
بە بۆنەی هە ڵبژاردنتان وەك سەرۆك كۆماری عێراق، خۆشحاڵم گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە بكەم. پەیوەندی پتەوی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامە و ئەو پەیوەندییەش بەلای شانشینی یەكگرتووەوە گرنگییەكی زۆری هەیە .
خۆشحاڵم كە درێژەبدەین بە پتەوتركردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوانمان، هەروەها برەودان بە ئەو هاریكارییە بەهێزەی كە لە نێوان هەردوو وڵاتدایە، هیوای باشی بۆ بەڕێزتان و گەلی عێراق دەخوازم.
شا چارڵزی سێیەم