ئێران.. زیاتر لە دوو هەزار كەس بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەركەوت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی لافاوەوە لە ئێران هاوكاری گەیەنرایە زیاتر لە دوو هەزار كەس كە زیانیان بەركەوتبوو.

مەهدی وەلیپور سەرۆكی دەستەی بە هاناوەچونی مانگی سوری ئێران رایگەیاندوە، لە چوار رۆژی رابردودا ژمارەیەك شاری ئێران روبەڕوی زریان و لافاو بونەوەو تیمەكانمان هاوكارییەكانیان گەیاندۆتە لێقەوماوانی ئەو لافاوە.

راشیگەیاندوە، تیمی فریاگوزاری مانگی سور لە 40 شاری ئێران هاوكارییەكانیان گەیاندۆتە 73 ناوچە كە دوو هەزارو 276 كەس لەخۆدەگرێت، هەروەها 130 هاووڵاتی ئێرانی گوازراونەتەوە شوێنێكی سەقامگیر لە چوارچێوەی نیشتەجێكردنی بە پەلەدا.

باسی لەوەشكرد، 82 تیمی فریاگوزاری 353 یان رزگاركەر بون بەشداریانكردوە لە پرۆسەی گەیاندنی فریاگوزاری خێرا بۆ قوربانیانی لافاوەكەو پاككردنەوەی 41 بیناو شوێنی نیشتەجێبون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا