ڕیاڵ ئەنجامی سپی بوو

پۆڵەتیك: سپۆڕت
سەرەڕای دواخستنی 3 یاری لە هەفتەی 2 ی خولەكە سەرجەم یارییەكانی تری گەڕی دووەمی خولی لالیگای وڵاتی ئیسپانیا بە كۆتا هاتن تیایاندا چەند ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراو تۆمار كران بە تایبەت لە یارییەكانی ڕۆژی یەك شەممەدا كە تیایدا یانەی ڕیاڵ مەدریدی شاهانە پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەكە لە یاریگای ئەنویتاوە نەیتوانی بە بردنەوە بگەڕێتەوە بەڵكو تەنها یەكسان بوو بەرامبەر بە یانەی خاوەن یاریگا و 2 خاڵی سەرەتای بەشدارییەكانی لە دەستدا.

لە لایەكی ترەوە ڕیاڵ بیتیس لەگەڵ مانوێل پلیگرینی پێ‌ دەچێت جیاواز بێت و ئەم هەفتەیەش بردنەوەی تۆمار كرد و توانی خاڵەكانی بەرز بكاتەوە بۆ 6 خاڵ كە ئەمەش لە دەست پێكی خولەكەدا بۆ ئەو یانەیە شتێكی گرنگە.

ئەنجامی یارییەكانی یەك شەممە
سڤیلیا X ئیڵچی                    دواخراوە
لیڤەنتی X ئەتڵەتیكۆ             دواخراوە
هویسكا 0 X قادیش 2
بیتیس 2 X بەلەد وەلید 0
گرانادا 2 X ئەلەڤێس 1
سۆسیداد 0 X ڕیاڵ 0

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا